Yar Book

Yar Book Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Yar Book, Book shop, سردشت, Sar Dasht.

کتێب: پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوەنووسەر: مەحموود نەجمەدینمژار: ڕۆمان سەبارەت بە کتێب:ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕان و...
22/12/2024

کتێب: پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
نووسەر: مەحموود نەجمەدین
مژار: ڕۆمان

سەبارەت بە کتێب:
ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕان و لەیەكترازانی مرۆڤی كوردە.
چیرۆكی ئەو ژنانەیە كە لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی پیاوەكاندا ژیان دەگوزەرێنن،
چیرۆكی سەرەكی ڕۆمانەكە بەسەرهاتی كچێكە بە ناوی شكۆفە لە كیماباران كردنی هەڵەبجەدا لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارەی ئێران دەبن.
شكۆفە لە هەڵەبجەوە شار بەشار دەڕوات تاوەكوو دەگاتە تاران و لەماڵێكدا دەگیرسێتەوە كە پڕە لەحیكایەت.
حیكایەتی كچانی عاشق.
لە هەندێك وێستگەدا ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕانی باپیرە ئەشرەفە لەسەرەتای سەدەی بیست.
بەگشتی ئەم ڕۆمانە چیرۆكی سەرهەڵگرتن و دابڕان و ئەوینە.
چیرۆكی ون كردن و لەدەست دانی شوناسە.
ئەو پاڵەوانانەی كە شوناسی خۆیان لەدەست دەدەن بەهۆی ستەمكار و زوڵم و زۆری دوژمنێكی كەللە قەوی و ستەمكارەوە.
شكۆفە نەوەی سەردەمێكە كە كورد تێیدا توێنراوەتەوە و هەوڵی سڕینەوەی دراوە لە لایەن دەوڵەتی عیراقی سەردەمی بەعسەوە.
#کوردستان
#ڕۆمان
#رومان
#اکسپلور

📚 کتێب: پێکەنینی گەدا🖋نووسەر: حەسەن قزڵجی📒 مژار : چیرۆک📖لاپەڕە: ١٦٨🖨 وەشانخانە: مادیار💵نرخی کتێب : دایرێکتپاڵەوانی چیرۆک...
19/12/2024

📚 کتێب: پێکەنینی گەدا
🖋نووسەر: حەسەن قزڵجی
📒 مژار : چیرۆک
📖لاپەڕە: ١٦٨
🖨 وەشانخانە: مادیار
💵نرخی کتێب : دایرێکت

پاڵەوانی چیرۆکەکانی قزڵجی هیچ کامیان بۆ خوێنەرێکی کورد نەناسیاو نین، هەموویانی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری هەڵبژاردووە، کارەساتی ژیانی وانی بە کوردییەکی ساکار، بەو زمانەی هەموو کوردێکی نەخوێندەوار و ساویلکەی لێ حاڵی بێ، شی کردۆتەوە. خوێنەری ورد تێدەگا مامۆستا قزڵجی تا چ ڕادەیەک شارەزای زانستی ڕەوانشناسییە و چۆنی ڕۆحی پاڵەوانەکانی ناسیوە و چۆتە ناخی هەناو و دەروونیانەوە.
مامۆستا قزڵجی کۆمەڵی کوردەواریی لە هەموو کەس چاکتر ناسیوە. خوێنەر لەم چەند چیرۆکە کورتەدا نموونەی ژیانی دەرەبەگێکی چەکمەڕەق، کۆنە بەگێکی بارگین تۆپیو، شێخێکی دەستبڕ، دەروێشێکی زەرگ وەشێن، جووتیارێکی زۆرلێکراو، بابنۆکەرێکی زمانلووس، کاربەدەستێکی بەرتیلخۆری بێگانە، تاجرێکی سووتخۆر و تەماعکار، جاسووسێکی نیشتمانفرۆش، تەنانەت ژنێکی چارەڕەش و بێبەشی کورد دەبینێ.
خوێنەر پاش خوێندنەوەی زوربەی چیرۆکەکان پێکەنین دەیگرێ، بەڵام چ پێکەنینێک؟ پێکەنینێکی تاڵتر لە کەکرە.
«لە پێشەکیی هێمن موکریانی»

—————————————
‌🛍⁩بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————
#کتێب

#کوردی

#مێژوو


#مرۆڤ

#چیرۆک #داستان

#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام #سەردەشت #سەقز #بانە
#مادیار

——————————————

📚کتێب: لە خەوما💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر: جەمیل سائیب🖨وەشانخانە: مادیار هەندێک بەروبوومی ئەدەبی هەن نرخیان هەر لەوەدا نییە کە...
18/12/2024

📚کتێب: لە خەوما
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جەمیل سائیب
🖨وەشانخانە: مادیار

هەندێک بەروبوومی ئەدەبی هەن نرخیان هەر لەوەدا نییە کە ئایا لە ڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە بایی چەندن و چەند نین و تا چ ڕادەیەک لە دنیای خەیاڵ و هونەری ئەدەب و پەروەردەی زەوقدا دەوری کاریگەر دەگێڕن، بەڵکوو نرخی ڕاستیان لەوەدایە کە بەڵگەی زەمان و چەرخی خۆیانن و بەوردی چرای ڕەخنە ئاراستەی کەلێن و قوژبنی تاریکی کۆمەڵگەیان و ئەو قۆناغە دەکەن کە پێیدا ڕۆیشتوون، وەک ئاوێنە ڕووداو دەخەنە ڕوو.
.. لە خەوما یەکێکە لەو کارە ئەدەبییانە و بە شێوەیەکی ساکار و نەرم و لەسەرخۆ «دەوری حوکمی شێخ مەحموودی حەفیدی لە سلێمانی» خستووەتە بەر ڕۆشنایی و بەرچاوی خەڵک.
هەرچەندە زۆر کەس دەڵێن کەوا «تەنها لایەکی ئەو دەورەی گرتووە نەک هەموو لایەنەکانی، واتا تەنیا لایەنە سەلبییەکەی یاخود تاریک و کاڵ و کرچەکەی گرتووە نەک هەموو سەرێکی»، کە ئەمەش ڕاستە و بێ‌ گومان هۆی تایبەتی خۆی هەیە...

«لە پێشەکیی جەمال بابان»

بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #ڕۆمان
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان



#کورد

#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

📚کتێب: لاڵو کەریم💎مژار: چیرۆک📝 نووسەر : جەمال نەبەز🖨وەشانخانە: مادیارنرخ: دایرێکتچیرۆکی «لالۆ کەریم» بەرهەمی ئەو سەردەمە...
16/12/2024

📚کتێب: لاڵو کەریم
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر : جەمال نەبەز
🖨وەشانخانە: مادیار
نرخ: دایرێکت

چیرۆکی «لالۆ کەریم» بەرهەمی ئەو سەردەمەیە کە هێشتا هەمووی سێ چوار ساڵێک بوو دەستم دابووە پێنووس و هەمووشی چەند مانگێک بوو خوێندنی خۆم لە زانستگەی بەغدا تەواو کردبوو، و بووبوومە مامۆستای فیزیک و ماتماتیک لە قوتابخانە نێوەندییەکانی شاری کەرکووک. ئەمەیان لە ڕووی دۆخی تایبەتی ئەوحەلەی خۆمەوە. لە بارەی بنەمای ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتییشەوە، ئەوا ئەم چیرۆکە سەرەتای ئەو ڕۆژانە دێنێتەوە یاد کە تازە بەردی بناخەی «قوتابخانەی بیری ئازادی و یەکسانیی کوردی» دادەنرا. لەبەر ئەوە ئەوی چیرۆکی «لالۆ کەریم» بخوێنێتەوە، دەبینێ سەر تا خوار بریتییە لە ململانێی نێوان بەشخوراو و بەشخۆر، زۆرلێکراو و زۆردار، دەستڕۆیشتوو و دەستکورت؛ بەڵام نەک لە تەڤگەرێکی خەیاڵ پڵاوانەی فسفس پاڵەوانانەدا، بەڵکو بەپێی واقیعی ژیانی کوردەواریی ئەودەمە، و دوور لە هەموو قاڵبە بیرێکی دەستکرد و نەگونجاو لەگەڵ ئاستی کۆمەڵگەی ڕاستەقینەی کوردستاندا.

       «نەمر مامۆستا جەمال نەبەز»

 بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #ڕۆمان
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان




#داستان

#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

📚کتێب: گرەوی چاوەکانی ئەم💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر : ئەحلام مەنسوور🖨وەشانخانە: مادیار نرخ : دایرێکتژنە یاخی و قەڵەمە دژە باوە...
11/12/2024

📚کتێب: گرەوی چاوەکانی ئەم
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر : ئەحلام مەنسوور
🖨وەشانخانە: مادیار
نرخ : دایرێکت

ژنە یاخی و قەڵەمە دژە باوەکەی خانەقین کە قەت لە کەلی شەیتان نەهاتەخوار و هەمیشە خاوەنی قسەو هەڵوێستی خۆی بوو، زۆربەی تەمەنی بەتەنیا ژیا.
خۆی ئەیوت هەر بە مردوویی لە دایک بووم و ڕەنگە بە مردووییش لە ژێر سێبەری درەختێک لە نزیک دەربەندیخان بنێژرێم.
ئەحلام مەنسور ئەندامی حیزبی شیوعی، دەستە خوشکی لەیلا قاسم، نووسەری ئەڵوەن. لە تەمەنی گەنجییەوە تێکەڵاوی دونیای ئەدەب و سیاسەت بووە؛
یەکەم ڕۆمانی فێمینیستیی  کوردی نووسیوە کە وەک مانیفێستێکی هۆمانیستی فێمینیستیی،  باس لە ئازار و نەهامەتییەکانی ژنانی کوردستان، کۆمەڵگای نەریتی و گۆڕانی خێرای کۆمەڵگا ئەکات.
نووسراوەکانی ئەحلام مەنسوور ڕەنگدەرەوەی تەنیایی و سەختییەکانی ژیان لە کۆمەڵگایێکی نەریتین، پڕن لە ویستی داد و ئازادیی.
بەرهەمەکانیشی هەر وەک خۆی، بە هەڵوێستە ڕادیکاڵەکانی، ڕێگایێکی هۆمانیست فێمینیست-یان بۆ بیرکردنەوە و ژیان نیشان دا.
ئەم ڕۆمانەش، گرەوی چاوەکانی ئەم، هەر وەک ئەڵوەن، بە زمانێکی زبر و تووند، وەک نووسراوەکانی‌تری، ڕەنگدەرەوەی بەشێک لە ژیانی ئەحلام مەنسوور خۆیەتی و بە زمانێکی ڕەخنەگرانە، دۆخی کۆمەڵگای ژێر دەستی بەعس و بێ بەرپرسیارێتی نووسەر و هوونەرمەندەکان  لە ئاست داڕمانی بنەما کۆمەڵایەتییەکان دەنوێنێتەوە.

«بە پەنجا ساڵ پێش میللەتی کورد کەوتوویت»
بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #ڕۆمان #مێژوو
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان



#ئەحلام
#نەریت

#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

📚ناوی کتێب: هاوار💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور🖨وەشانخانە: مادیار نرخ: دایرێکتنەمدەزانی چارەنووسم چۆن دەبێ، هیچ جۆ...
10/12/2024

📚ناوی کتێب: هاوار
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور
🖨وەشانخانە: مادیار
نرخ: دایرێکت

نەمدەزانی چارەنووسم چۆن دەبێ، هیچ جۆرە پلان و نەخشەیەک بۆ ئایندەم لە گیرفانمدا نەبوو، بۆ چەند ساتێک دەژیام و بوومە ڕاوچیی خۆم، خۆمم ڕاو دەکرد و لەسەر لاپەڕە دەژیام... زۆریش دەگریام، نەنکیشم بە چەقۆی زمانی کوت کوتی دەکردم، تووڕە دەبووم و لە خواردن دەتۆرام، مانم دەگرت و نەمدەزانی لە کوێوە لە دایک بووم و بۆ کوێ دەڕۆم، ژان لە ناخمدا هێلانەی خۆی چاندبوو، بەدەم ئازار و گریەوە دەمناڵاند، ونبوونێکی سەیر ون بووم، زۆر کەسیشم ون کرد، بەڕادەیەک پزیشکەکەم قوتابخانەی وجودیی بۆ زانستی دەروونناسی بەکار دەهێنا، ئیسلامیەت و فیقهە و شەریعەت و مارکسیەتی بەجێ هێشت و هاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەم، لەگەڵ خودی خۆمدا زۆر ڕاستگۆ بووم، باجیشم زۆر دەدا، دەتوت بە دەسرازەی نائومێدی و ڕەشبینییەوە قومات کراوم، غەزەب و ناڕەزایی و تووڕەبوون زادم بوو لەباتی شەکر، خەمم دەڕژاندە ناو پەرداخی چایی بەیانیمەوە، ژەهرم دەکردە پارووی نانی نیوەڕۆ، لە ڕەشبینیدا کافکا دەبووە موریدم... شێخ و پێغەمبەری نائومێدەکان بووم... ژیانی ڕۆژانەم لێ بووبووە بەردەکەی سیزیف، وێنە و ڕوخسارم لە ناو ئاوێنەدا ناڕەزایی لێ دەباری،
کەس نەیزانی من چیم دەوێ مامۆستا هێمن نەبێ کە هەمیشە پێی دەوتم:

«بە پەنجا ساڵ پێش میللەتی کورد کەوتوویت»
بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #ڕۆمان
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان





#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە #سەردەشت

📚ناوی کتێب: ئەڵوەن💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور🖨وەشانخانە: مادیار لە هەموو ئێوارەیەک زیاتر هەستی بە هێمنی دەکرد.....
09/12/2024

📚ناوی کتێب: ئەڵوەن
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: ئەحلام مەنسوور
🖨وەشانخانە: مادیار

لە هەموو ئێوارەیەک زیاتر هەستی بە هێمنی دەکرد... هەموو شتێکی بە ناسکی و جوانی دەدی. ئەوەندە ناسک و خاوێن ببوو، هەتا وای لێ هاتبوو گوێی لە چرپەی پەپوولەکانی مەیخانەکە بوو. وردە وردە عارەقەکەی تەواو کرد، بیری لە هیچ شتێ نەدەکردەوە. هەستی کرد ناتوانێ لە جێیەکەی خۆی هەڵسێ بەهەر جۆر بوو هەوڵی ئەوەی دەدا لەتر نەدات. گەیشتە دەرەوە، هەوا فێنکەکەی دەرێ دەموچاوی شۆردەوە، وردە وردە بەرەو ئەڵوەن کەوتەڕێ لە کەناری ئەڵوەندا هەندێ وەستا، سەیری ئەو مانگەشەوەی کرد کە چۆن لەگەڵ شەپۆلی ئاوەکەدا دەلەرێتەوە... هەستی کرد دەنگێکی ڕەوان لە قووڵایی ئاوەکەوە بانگی دەکات... دەنگێکی ئاشنا بوو بەگوێی. بۆیە لەسەرخۆ و لەسەر یەک چەند جارێ بەدەنگی بەرز وتێ:
- خاس تێم... خاس ها... ئیسە تێم.
بۆ دوا جار سەرێکی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە بە سەرنجێکی تینوو هەموو ئەستێرەکانی هەڵمژی و هەناسەیەکی گەرمی پەنگاوی بەڕەڵڵا کرد و خۆی فڕە دایە قوڵایی ئاوەکە
بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #ڕۆمان #ئەڵوەن
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان



#ئەحلام


#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

.‍ ‍ ‍ 📚ناوی کتێب:  بوون و کات💎مژار: فەلسەفە📝 نووسەر: مارتین هایدگێر🖊وەرگێڕ: کامەران نیک پەی🖨وەشانخانە: مادیار"بوون و کا...
03/12/2024

.
‍ ‍ ‍ 📚ناوی کتێب:  بوون و کات
💎مژار: فەلسەفە
📝 نووسەر: مارتین هایدگێر
🖊وەرگێڕ: کامەران نیک پەی
🖨وەشانخانە: مادیار

"بوون و کات" بە گەورەترین بەرهەم و شاکاری فەلسەفی سەدەی بیست دادەندرێت. 

گرینگرتین ڕێباز و قوتابخانەکانی هاوچەرخ وەکوو ئیگزیستانسیالیسم، پێکهاتەبەزێنی، یەزدانناسی نوێ، هێرمێنۆتیک، تیۆرییەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری، دەروونشیکاری، زۆربەی زانستەکانی مرۆڤی، بەرەوپێشەوە بردنی دیاردەناسی ئێدمۆند هوسێرل و هەروەها بیرمەند و فەیلەسووفانێکی 
وەکوو گادامێر، ئارێنت، لاکان، سارتر، دێریدا، فۆکۆ و... لەژێر کاریگەری قووڵی ئەم کتێبەدا 
بوون.
مێژووی مێتافیزیک و ڕۆژاوا مێژووی لەبیرکردن و بەهێندنەگرتنی چەمکی بوونە،
بەڵام "بوون و کات" بەهێزترین بنەماکانی ئەم نەریتەی لێک هەڵوەشاند و بە چوونەوە بۆ سەرەتاکان بوێرانە شۆڕشێکی گەورەی دەست پێکرد و شێوازێکی نوێی بۆ بیرکردنەوە ئاراستە کرد.
"بوون و کات" بە قووڵی ئاوڕ لە قەیرانە سەرەکییەکانی جیهان وەک نیهیلیزم، بێ هیوایی و نەبوونی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان دەداتەوە و بەدوای زیندووکردنەوە و دۆزینەوەی واتاییەکی نوێ دایە، دەیهەوێت دەلاقەیەکی نوێ لە سەردەمانی لەدەستدانی زمان لە غەریبی و لانەوازیدا بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون بکاتەوە. بۆیە ئەم کتێبە شایانی بەهێندگرتن، ئاوڕلێدانەوە، خوێندنەوە و تێڕامانێکی قووڵە.
بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————


#کتێب
#فەلسەفە #هایدگێر #ڕۆژاوا
#کوردی
#ئەدەبیات
#جیهان




#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

📚کتێب: هونەر و ئەدەبیاتی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت💎مژار: ئەدەبیات، هونەر📝 نووسەر: ئۆزکان ئۆرتاش🖊وەرگێڕ: مەنسوور بایەزیدی🖨و...
02/12/2024

📚کتێب: هونەر و ئەدەبیاتی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت
💎مژار: ئەدەبیات، هونەر
📝 نووسەر: ئۆزکان ئۆرتاش
🖊وەرگێڕ: مەنسوور بایەزیدی
🖨وەشانخانە: مادیار

کوردانی سۆڤیەت ڕۆڵێکی گرنگیان لە خوڵقاندن، بووژانەوە و پەرەپێدانی فۆلکڵۆڕ و ئەدەبیات، مۆسیقا، سینەما، شانۆ، ڕۆژنامە، ئەلفوبێ، پەروەردە، کوردناسی و چالاکی ڕادیۆیی و گشت بوارەکانی فەرهەنگی و مێژووییدا هەبووە. لە زۆر بواردا کوردانی سۆڤیەت پێشەنگ و دەسپێکەری ئەم چالاکیانە بوون. یەکەم ڕۆمان، یەکەم ڕادیۆی کوردی، یەکەم کۆنگرەی کوردناسی، یەکەم پەروەردە و فێرکاری مۆدێڕنی زمانی کوردی، درێژماوەترین ڕۆژنامەی کوردی، یەکەم گرووپی مۆسیقای جاز و هتد. لەم نێوەدا ڕۆڵی یەکێتیی سۆڤیەت لە خولقانی هەلومەرجی یەکسانی ماف و پەروەردە بۆ گەلان و پشتیوانی لە دەسکەوتەکانی فەرهەنگی گەلان لە مێژوودا بێ وێنەیە. ئەزموونی کوردانی سۆڤیەت لە مێژووی فەرهەنگی کورددا هەرمانە و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی فەرهەنگی کورددە کە لە درەوشان ناکەوێت.
—————————————
‌🛍⁩بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ _و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————
#کتێب

#کوردی
#ئەدەبیات
#مێژوو #ڕۆمان




#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

——————————————

کتێبی: دەنگبێژەکانمنووسەر: محەمەد ئوزونوەرگێڕ:ئیراهیم شێخ شەرەفیمژار:  هونەرنرخ: دایرێکت: ۱٦٨۰۰۰ تمەن“مەمەد ئوزوون” لە ڕ...
23/12/2023

کتێبی: دەنگبێژەکانم
نووسەر: محەمەد ئوزون
وەرگێڕ:ئیراهیم شێخ شەرەفی
مژار: هونەر
نرخ: دایرێکت: ۱٦٨۰۰۰ تمەن
“مەمەد ئوزوون” لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵە وتارەوە دەپەڕژێتە سەر کۆنترین شێوازی گێڕانەوەی مرۆڤ کە ئەدەبیاتی زارەکییە. ئەو ئەدەبیاتەی لە هۆمیرۆسەوە دەست پێدەکات و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە….
ئوزوون لە ڕێگەی حیکایەت و بەسەرهاتی دەنگبێژەکانییەوە، دەمانباتە ناو دونیای پڕ لە جۆش و خرۆشی گێڕانەوەی زارەکی و لەگەڵ کـلام و لاوک و بەیت و داستانە دێرینەکاندا، پەلکێشی گەشتێکی سێحراویمان دەکات. گەشتێک کە لە ڕێگایەوە کاریگەری ئەو شێوازە سادە و ڕەوان و پاراوەمان لە سەردەمێک لە سەردەمە سەختەکاندا نیشان دەدات کە لەلایەکەوە تاکە سەرچاوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤی کورد بووە لەگەڵ زێد ونیشتمانی خۆی و لەلایەکی تریشەوە ڕۆڵی ئەو ژانرەمان دەخاتە بەرچاو بۆ پاراستنی پەیڤ و زمانی کوردی، لە ڕۆژگارێکدا کە ئەو زمانە قەدەغە کراوە و لەبەردەم گەورەترین هەڕەشە و مەترسی لەناو چوون و سڕینەوەدا بووە.
لەوان چاخاندا، کلام و گێڕانەوە بوون بە مەرهەمی دەردەکانی مرۆڤ، بوون بە پارێزەری پەیڤ و زمان.
بۆ زانیاری زیاتر و داواکاری دەتوانن بۆ دایرێکتی پەیجی یاربووک نامە بنێرن یاخود لە ڕێگەی واتساپ بە ژمارەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بگرن
TEL:09368872763book
——————————————

#کتێب
#کوردی
#دەروونناسی
#مێژوو #ئەدەبیات



#مروڤ
#سیاسەت
#کۆمەڵگە
#کلتوور


#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە

📚 کتێب: مردنی پیرێکی ڕەند🖋نووسەر: محەمەد ئوزون🖋وەرگێڕ: سروە سۆران📒 مژار : ڕۆمان📖لاپەڕە: ١٦١🖨 وەشانخانە: مادیار💵نرخی کتێب...
22/12/2023

📚 کتێب: مردنی پیرێکی ڕەند
🖋نووسەر: محەمەد ئوزون
🖋وەرگێڕ: سروە سۆران
📒 مژار : ڕۆمان
📖لاپەڕە: ١٦١
🖨 وەشانخانە: مادیار
💵نرخی کتێب : دایرێکت

ڕۆمانی مردنی پیرێکی ڕەند باسی ژیان، بەسەرهات، خەون و خەیاڵی دوو مرۆڤ، دوو ڕووناکبیری کورد لە دوو سەردەمی جیاوازدا دەکات.
کاڵۆ، ڕووناکبیری سەرەتای سەدەی بیستەم و سەرداری ئازاد، ڕووناکبیرێکی نوێخواز.
سەرداری ئازاد لە سەر مێزەکەی دادەنیشێت و بە پێنووسەکەی دەستی ژیانی کاڵۆ دەنووسێتەوە. گوندێکی بچووک و پیرەمێردێکی نامۆ و باڵکێش.
کاڵۆ کێیە؟ خەڵکی کوێیە؟ چ شتێک دەشارێتەوە؟ سەرداری ئازاد، لە لایەکەوە بۆ خوێنەرەکانی باسی پیرەمێردێکی نامۆ و پڕ لە نهێنی دەکات و لە لایەکی‌ تریشەوە لەگەڵ پیری ڕەنددا دەپەیڤێت و باسی سەردەمی منداڵیی خۆی و هەستەکانی بۆ دەکات.
لەدوای ڕۆمانی تۆ کە لە ساڵی ١٩٨٥دا نووسراوە، مردنی پیرێکی ڕەند، دووەمین ڕۆمانی محەمەد ئوزونە.

—————————————
‌🛍⁩بۆ سفارش و زانیاری زیاتر، پەیجی ئینستاگرام:
Instagram: yar_.book
📞 بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ و واتساپ
whatsApp: +989368872763
——————————————
——————————————

#کتێب
#کوردی
#دەروونناسی
#مێژوو #ئەدەبیات



#مروڤ
#سیاسەت
#کۆمەڵگە
#کلتوور


#کوردستان #کرماشان #ورمێ #ئیلام
#مادیار #سنە




#مادیار

——————————————

📚کتاب: جمهوری۱۹۴۶ کردستان🖋 نویسنده: ویلیام ایگلتون🖋 مترجم: سید محمد صمدی📃 موضوع: تاریخ📑  صفحه : ۲۹۶◼️انتشارات: مادیار💵قی...
21/12/2023

📚کتاب: جمهوری۱۹۴۶ کردستان
🖋 نویسنده: ویلیام ایگلتون
🖋 مترجم: سید محمد صمدی
📃 موضوع: تاریخ
📑  صفحه : ۲۹۶
◼️انتشارات: مادیار
💵قیمت کتاب: ۱۴۵۰۰۰ تومان

درباره‌ی کتاب:
جمهوری 1946 کردستان بەراستی نمایندەی چە بود؟
مبارزەای ملی و شجاعانە یا شورشی خیانت کارانە و جدایی خواهانە؟
هدف بارزانی ها از شرکت شان چە بود؟ مساعدتی فداکارانە بە مسالەای باعظمت و شریف و مقدس، یا کوششی خودخواهانه برای توسعەی نفوذ شخصی و قبیله ای؟
در فاصله زمانی سال هایی که جمهوری از هم پاشیده، جواب هایی به این سوالات داده شده است، که بیشتر این پاسخ ها سرچشمەاش تعصبات شخصی یا ملی بوده است، یکی از علت های این مساله این بوده که واقعیت ها، جدای از تفسیرها و تعبیرها رو به ابهام و فراموشی رفته اند، به همین دلیل.‌‌…..
___

‌🛍⁩برای سفارش دیگر کتاب ها:
Insta: yar_.book
📞 جهت تماس:
+989368872763
#تاریخ
#کتاب #یاربووک
#کتابفروشی #کتاب #کتابخوانی #رمان #داستان #ادبیات #هنری #خرید #کتابخوان #کنکوریا

Address

سردشت
Sar Dasht

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Yar Book posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category