Pelkezerrine Caffe

Pelkezerrine Caffe Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Pelkezerrine Caffe, Shopping & retail, sarchnar str, Sarchinar.

27/02/2013
***بــه‌هــای خــۆراکی (فـــســتق )( Pistachio) ***دوای لێكۆڵنه‌وه‌ گه‌لێكی زۆر له‌سه‌ر كاریگه‌ری چه‌ره‌زات له‌ باشكردنی...
29/12/2012

***بــه‌هــای خــۆراکی (فـــســتق )( Pistachio) ***
دوای لێكۆڵنه‌وه‌ گه‌لێكی زۆر له‌سه‌ر كاریگه‌ری چه‌ره‌زات له‌ باشكردنی ته‌ندروستی مرۆڤدا،پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رنجامه‌ كه‌ خواردنی چه‌ره‌زات نه‌ك هه‌ر تام وچێژێكی خۆش بۆ مرۆڤه‌كان دابین ده‌كات به‌ڵكو تندروستیشیان باشده‌كات، یه‌كێك له‌و جۆره‌ چه‌ره‌زاتانه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌گشتی ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات بریتیه‌ له‌ فستق، به‌و پێیه‌ی كه‌ فستق ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌وهه‌ڵمژینی كاربۆهیدرات، ئه‌توانێت ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن دابه‌زێنێت. توێژه‌ره‌وانی زانكۆی تۆره‌نتۆ گه‌شتونه‌ت ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ خواردنی فستق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی ڕۆژ مرۆڤه‌كان ده‌یخۆن بۆ نمونه‌ ( نان)ی سپی، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی كاربۆهیدراتی ناو پێكهاته‌ی نانه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زین و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن. شایه‌نی باسه‌ فسته‌ق بڕێكی باش پرۆتینی گیایی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ نیشاسته‌و پۆتاسیۆم و به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستیه‌ خۆراكیه‌كانی له‌ش دابین ده‌كات، سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ش فسته‌ق زۆر باشه‌ بۆ باشكردنی ته‌په‌ ته‌پ و لێدانی دڵ و هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و ده‌روون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌ و به‌هێزكردنی گه‌ده‌ ، هه‌روه‌ها خورادنی فسته‌ق بڕێكی باش ماده‌ی ئاسن و كلیسیۆمی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش سوودێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ئێسك وددانه‌كانمان، له‌وه‌ش گرنگتر خواردنی فسته‌ق ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی مێشك . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاَله‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌م لێكۆڵنه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێكرا، توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری ئه‌وكه‌سانه‌ده‌كه‌ن كه‌ ڕێجیم ده‌كه‌ن زۆر فستق نه‌خۆن چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندی قه‌ڵه‌وبوونی تێداهه‌یه‌...
ئه‌م زانیارییه‌ له‌ به‌ڕێز ( غازی ڕۆژبه‌یانی ) په‌یجی ( زانیاری ته‌ندروستی ) وه‌رگیراوه‌ ، سوپاس بۆ ماندوبونیان

***بــــــەهــــای خــــــۆراكـــــی(( ســــــندی))*****هەموو میوە مزرەكان بەتایبەتی سندی سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین...
29/12/2012

***بــــــەهــــای خــــــۆراكـــــی(( ســــــندی))***
**هەموو میوە مزرەكان بەتایبەتی سندی سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانە بەهێزەكان كە رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، هەروەها دبەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن بە رێژەی 15% و گلیسریدە سیانییەكان كە جۆرێكی تری چەورییە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ پتر دەكات بە رێژەی 17%. سندی هیچ چەوری تێدا نییە و چەندین ڤیتامین و كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو پۆتاسیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین B1، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، ڤیتامین B9 (فۆلێت)، هەروەها سندی پتر لە 150ماددەی رووەكی گرنگی تێدایە جگە لە دژەئۆكسانە فلاڤانۆیدەكان Flavonoids. بەهای خۆراكی سندی خۆی دەبینێتەوە لە: بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتیدانی هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەناسەدا، هاریكاریكردنی لەش بۆ بەدەستهێنانی وزە لە خۆراكدا، پتەوكردنی ئێسك و ددانەكان، رێكخستنی پەستانی خوێن، باشتركردنی فرمانی ماسوڵكەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری سەقەتی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، پاراستنی پرۆستات لە تووشبوون بە شێرپەنجە، رێگرتن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، خۆپاراستن لە شێرپەنجەی هێلكەدان بە هۆی ماددەی دژەئۆكسانی لایكۆپین Lycopene، هەروەها كارۆتینۆیدەكانی ناو سندی چاوەكان دەپارێزن لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن كە هەندێك جار دەبنە هۆی لەدەستدانی یەكجارەكی بینین.. ئه‌م زانیارییه‌ له‌ به‌ڕێز ( غازی ڕۆژبه‌یانی ) په‌یجی ( زانیاری ته‌ندروستی ) وه‌رگیراوه‌ ، سوپاس بۆ ماندوبونیان

**بــه‌هــای خــواردنــوه‌ی ( قـــاوه‌ ) ****توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌ خواردنه‌وه‌ی ق...
26/12/2012

**بــه‌هــای خــواردنــوه‌ی ( قـــاوه‌ ) **
**توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پارێزگاری له‌ پێست ده‌کات دژی توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌هۆی توش بوون به‌ تیشکی خۆر
پزیشکه‌کان له‌ زانکۆی " نیوجرسی " له‌ واشنتۆن ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ قاوه‌ یه‌کێکه‌ له‌و ماده‌ به‌هێز و به‌ توانایه‌ بۆ پاریزگاری کردن له‌ پێست دژی نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی سێرپه‌نجه‌ی پێست که‌ به‌هۆی تیشکی خۆره‌وه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت به‌تایبه‌تی تیشکی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی
له‌لایه‌کی تر پزیشکی به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ " ئالن کونی " ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه‌ که‌ به‌ هۆی بوونی چه‌ند ماده‌یه‌ک یسود به‌خش له‌ قاوه‌ ئه‌بنه‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ توش بوون به‌م سێرپه‌نجه‌یه‌ جگه‌ له‌مه‌ش قاوه‌ سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به‌ خانه‌کانی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و هه‌روه‌ها جۆره‌ هۆرمۆنێک له‌ له‌ش ده‌دات که‌ سود ده‌گه‌ینێت به‌ ته‌ندروستی و خانه‌کانی سێرپه‌نجه‌ له‌له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه‌ و رێگر ده‌بێت له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی پێست.
ئه‌م زانیارییه‌ له‌ به‌ڕێز ( غای ڕۆژبه‌یانی ) په‌یجی ( زانیاری ته‌ندروستی ) وه‌رگیراوه‌ ، سوپاس بۆ ماندوبونیان..

خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌کان
26/12/2012

خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌کان

***بــه‌هــای خـــۆراکـــی(( لــــیمــــۆ ))(( Lime))*****لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ خواردنى لیمۆ ده‌بێته...
26/12/2012

***بــه‌هــای خـــۆراکـــی(( لــــیمــــۆ ))(( Lime))***
**لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ خواردنى لیمۆ ده‌بێته‌ هۆى کوشتنى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت به‌ ده‌رمانه‌ کیمیاییه‌کان ، لیمۆ 10 هێنده‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ کاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییانه‌.
په‌یمانگاى زانستى ته‌ندروستى ئه‌مریکا له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى نوێدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و ماددانه‌ى له‌ لیمۆدا هه‌یه‌ 12 جۆر له‌ خانه‌کانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى کۆڵۆن و پرۆستات و په‌نکریاس ...هتد له‌ناو له‌شى مرۆڤدا له‌ناوده‌بات ، له‌ گرنگترین ده‌رکه‌وته‌کانى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ لیمۆ ته‌نها خانه‌ توشبووه‌کان به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ناوده‌بات و نابێته‌ هۆى له‌ناوچوونى خانه‌ ته‌ندرووسته‌کانى له‌ش ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ چاره‌سه‌رى کیمیایى ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى خانه‌ نه‌خۆش و ته‌ندروسته‌کانى له‌ش و دواتر له‌ناوچوونى ئه‌و خانانه‌ ده‌بنه‌ هۆى لاوازبوونى له‌شى تووشبووه‌که‌ به‌و نه‌خۆشیه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و په‌یمانگایه‌ ئامۆژگارى تووشبووانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێت له‌و نه‌خۆشییه‌ به‌دووربن به‌وه‌ى ڕۆژانه‌ یه‌ک لیمۆ بخۆن تا ببنه‌ خاوه‌نى جه‌سته‌یه‌کى ته‌ندروست ....
ئه‌م زانیارییه‌ له‌ به‌ڕێز ( غازی ڕۆژبه‌یانی ) په‌یجی ( زانیاری ته‌ندروستی ) وه‌رگیراوه‌ ، سوپاس بۆ ماندوبونیان

کافێ ی په‌لکه‌زێرینه‌
24/12/2012

کافێ ی په‌لکه‌زێرینه‌

23/12/2012
جۆره‌ها کێک به‌ هه‌موو تام و که‌ره‌سه‌ی خاوێن
23/12/2012

جۆره‌ها کێک به‌ هه‌موو تام و که‌ره‌سه‌ی خاوێن

ئارامترین شوێنی حه‌وانه‌وه‌
23/12/2012

ئارامترین شوێنی حه‌وانه‌وه‌

کارمه‌ندانی ساڵی 2010 ی په‌لکه‌زێڕینه‌
23/12/2012

کارمه‌ندانی ساڵی 2010 ی په‌لکه‌زێڕینه‌

Address

Sarchnar Str
Sarchinar
102

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:00
Tuesday 08:00 - 23:00
Wednesday 08:00 - 23:00
Thursday 08:00 - 23:00
Friday 08:00 - 23:00
Saturday 08:00 - 23:00
Sunday 08:00 - 23:00

Telephone

009647701543181

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pelkezerrine Caffe posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share