Computer zana

Computer zana 07501890387

کاسکێت چیە و ئیشی چیە (واشەری کەوەر،گاسکێت) Head Gasket ؟ هۆکار و نیشانەکانی لاوازبوون و خراپبوونی کاسکێت چیە؟ گاسکێتی ک...
04/03/2023

کاسکێت چیە و ئیشی چیە (واشەری کەوەر،گاسکێت) Head Gasket ؟ هۆکار و نیشانەکانی لاوازبوون و خراپبوونی کاسکێت چیە؟

گاسکێتی کەوەر بەزمانی باوی بازار ناسراوە بە کاسکێت یاخود واشەری کەوەر، ڕۆڵێکی زۆرگرنگ و بایەخداری هەیە لەناو بزوێنەردا و وەکو لکێنەرێک لە نێوان سلندەر بلۆک و کەوەر دادەنرێ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان ئەم دوو بەشە سەرەکیەی بزوێنەر و ڕێگری کردن لە لێچوون و دزەکرنی هەریەک لە گازی ناو ژووری سووتان، ئاو و ڕۆنی بزوێنەر و هەروەها پارێزگاریکردن لەمانەوەی هەریەک لەوانە لەشوێن و ڕێڕەوی تایبەت بەخۆیان لەناو بزوێنەردا.

کاسکێت بەشێوەیەکی کرداری چەندین ئەرکی گرنگ بەجێدێنێ لەناو بزوێنەر کە راستەوخۆ گاریگەری گەورەیان دەبێ لەسەر دروست ئیشکردن درێژکردنەوەی تەمەنی بزوێنەر:
1. رێگربوون لە دزەکردن و چوونی ئاوی سیستەمی ساردکردنەوەی بزوێنەر بۆناو سلندەرەکان یاخود بەشی دەرەوەی بزوێنەر
2. رێگربوون لە دزەکردن و چوونی ڕۆنی بزوێنەر بۆناو سلندەرەکان یاخود بەشی دەرەوەی بزوێنەر
3. رێگریکردن لەتێکەڵ بوونی ئاو و ڕۆنی ناو بزوێنەر و هێشتنەوەی هەریەکێکیان لەڕێڕەوی خۆیدا
4. رێگربوون لە دزەکردن و چوونی گازی سلندەرەکان بۆ ناو یەکتری یاخود بۆناو ڕێرەی ئاو ئەمەش واتە پارێزگاریکردن لە مانەوەی پەستانی ناو سلندرەکان (ژووری سووتان) بە دروستی

کاسکێتی کەوەربەهۆی هەستیاری شوێنی لەناو بزوێنەردا کە ڕووبەرووی چەندین فشار دەبێتەوە وەکو پەستان و پلەی گەرمی بەرز هەروەها لەرزین و لەرینەوەی بزوێنەر بۆیە زۆر پێویستە کە بەشێوەیەکی تایبەتی دیزاین کرابێ و بەرهەم بهێنرێت بەجۆرێک کە بەرگەی هەموو ئەو فشار و بارودۆخانە بگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەتێپەڕبوونی کات و زۆری تەمەنی بزوێنەر زیاتر ئەگەری سووتان و درزبردنی کاسکێت هەیە لەبزوێنەر.

بەگشتی هۆکارەکانی لاوازبوون و خراپبوونی کاسکێت:

1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەر (هەستانی حەماوەی ئۆتۆمبێل)
2. ڕوودانی حاڵەتی نۆکین (دیلکۆ لێدان)
3. بەکارهێنانی کاسکێتی کوالێتی نزم و تەقلید
4. هەڵە دانانی کاسکێت لەکاتی گۆڕینی دا

نیشانەکانی خراپبوون ولاوازبوونی کاسکێتی کەوەر:

1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەر (هەستانی حەماوەی ئۆتۆمبێل)
2. کەم بوونەوەی ئاوی ناو ڕادێتەر و سیستەمی ساردکردنەوەی بزوێنەر
3. تێکەڵبوونی ڕۆن و ئاو کە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ڕۆنی بزوێنەر بۆ ڕەنگێکی شێوە شیری
4. سەررێژبوونی ئاوی ڕادێتەر و خەزانی لاوەکی هەروەها دروستبوونی بڵقەبڵق و کوڵانی ئاو لەناو ڕادێتەردا
5. دەرچوونی دووکەڵی سپی بە بەردەوامی لە ئەکسۆزی ئۆتۆمبێل
6. دروستبوون و دەرچوونی دووکەڵی سپی لە سەر قەباغی ڕادێتەر لەکاتی کردنەوەیدا
7. دابەزینی ئاستی توانای بزوێنەر و کەمبوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل هەروەها ناجێگیری ئۆتۆمبێل لە حاڵەتی سلۆری
8. دزەکردنی ئاو و ڕۆن بۆ بەشی دەرەوەی بزوێنەر (مەکینە)
9. هەندێکجار پیس بوونی پلاکەکانی بزوێنەر
10. هەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەر لە داشبۆر

تێبینی/بۆئەوەی ڕونتر تێبگەیت سەیری وێنەکەبکە

22/07/2021
کۆمپیوتەری زانـــــا
17/06/2021

کۆمپیوتەری زانـــــا

کڵێشەی کارەبایی obd مازادا 323f
22/12/2020

کڵێشەی کارەبایی obd مازادا 323f

بۆ فەحسکردنی خەلەلی کارەبای مەکینەو حاساتی ئۆپڵی مۆدیل کۆن بەم تەریقەیە دەبێت ئەمفیشەیە لەشوێنی خۆی دەردێنیت وەپاشان بە ...
16/11/2020

بۆ فەحسکردنی خەلەلی کارەبای مەکینەو حاساتی ئۆپڵی مۆدیل کۆن بەم تەریقەیە دەبێت ئەمفیشەیە لەشوێنی خۆی دەردێنیت وەپاشان بە وەیەیارێك دەیگەیەنی بەیەك وەك لەوێنەکەدا دیارە پاشان دەچیتە ناو ئۆتۆمبیلەکەو سویچ دەکەیتەوە پاشان بە تراکشنی گوڵۆپی عەقڵەکە کۆدەدەکە دیاری دەکەیت هەرجارەو چەند جوڵەیەك دەکات بەژمارە دەینوسیت پاشان دەزانیت خەلەکە چیە

با صڵاوات بنێرین بۆ ئەوئازیزەی کەشەفاعەت کاری قیامەتمانەو خەمخۆری ئومەتەکەیەتی
12/11/2020

با صڵاوات بنێرین بۆ ئەوئازیزەی کەشەفاعەت کاری قیامەتمانەو خەمخۆری ئومەتەکەیەتی

Address

Penjwin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Computer zana posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share