31/08/2017
جه‌ژن له هیزری شاعیرانا
ـــــــــــــــــــــــ
هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئــەبـــرۆی تۆ هیلالی عـیـدە قـوربـانـی دەوێ
نالی
ـــــــــــــ
که دادی یه‌ئسی خۆم برده لا، ئه‌م عارفه زۆر توند بوو
وتی:ئاخــر سبه‌ینێ جه‌ژنه،خوێنی تۆ له پێ ده‌گــــرم..
مه‌حوی
ــــــــــــــ
جـانا وەرە ئـەم جـەژنـە بەقوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم..
کــــــــوردی
ــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادیە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە..
تاهیربەگی جاف
ـــــــــــــــــــــــــ
توخودا ڕەحمتت ببێ بەسە ئیتر بنوێنە ڕووت
ئینتیزاری مانگە (حەمدی) بۆیە بەم سەربانەوە
ـــــــــــــــــ
ڕۆژی جێژن و خۆشییە تێپەڕ بوو ڕۆژی دەرد و خــــەم
هات شنەی ڕەحمەت بە جارێک ڕایڕفاند و بردی تەم..
هـــێمن
ـــــــــــــــ
بو ئه م جه ژنه چ خه ميكم له به ر كه م
به نيو كوچه ى كام ئازارا گوزه ر كه م
"نه ديم"
ـــــــــــــ
له‌ئه‌م عیده به‌عیدم من له دیداری ڕه‌فیقانم
خوا سا تۆ قه‌ریبم که‌ی له خوانی وه‌سڵی یارانم
حەریق
ـــــــــــــــــــــ
جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانە بە بێ تۆ
ڕاحـەت و لـەزەت و عـەیـشـم زار و گریانە بە بێ تۆ..
ئـــەخـــــۆل
ـــــــــــــــــــــ
ڕۆژى عیدە عادەتە دەستى حــــــەنایى کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەیجەکەى ڕەنگین دەکا..
صافى
ـــــــــــ
جه‌ژنی قـوربان ، ساڵی جارێ خه‌ڵكی قـوربانی ئه‌كه‌ن
بۆ وه‌ته‌ن من ڕۆژی سه‌د جار ڕۆحی خۆم قوربان ئه‌كه‌م..
ئه‌حمه‌د موختار جاف
ـــــــــــــــــ
جه‌ژنی من گریانه ئه‌مڕۆ میحنه‌ته جه‌ژنانه‌که‌م
به‌رگی من جه‌ور و جه‌فایه شیوه‌نه سه‌یرانه‌که‌م..
دڵ که ناخۆش بوو براده‌ر ، جه‌ژنی ئه‌و ته‌عزێیه هه‌ر
عاله‌مێ شایی بکا ، من به‌سته‌یه گریانه‌که‌م..
فایەق بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــ
له ئه سبابى فه ره ح سالۆنى به زمت پر ته دا ره ك بێ
شه وت هه ر ڕۆژ و ڕۆژت چه ژن و چه ژنت لێ موباره ك بێت
"بيخود"