Azad Muhammad said lawan

Azad Muhammad said lawan کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی ی.ل.د.ک

بەرز و پیرۆزبێت ١٨ی شوبات ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان Kurdistan Democratic Youth Union
17/02/2025

بەرز و پیرۆزبێت ١٨ی شوبات ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان Kurdistan Democratic Youth Union

تەنها لە سالی رابردوو زیاتر لە 150 هەزار لاو بەشداریی چالاکییەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانیان کردووە
04/02/2025

تەنها لە سالی رابردوو زیاتر لە 150 هەزار لاو بەشداریی چالاکییەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانیان کردووە

به‌ئاماده‌بوونی رێزدار كاك(مسرور بارزانی)سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتیمان,کەرنەڤاڵی قوتابیان و...
02/10/2024

به‌ئاماده‌بوونی رێزدار كاك(مسرور بارزانی)سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتیمان,کەرنەڤاڵی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رێوه‌چوو.

٢ ی ئۆكتۆبه‌ر
هه‌ولێری پایته‌خت

۞‏وَمَآاَرْسَلنٰكَ اِلاّ رَحْمَة لِلعٰالٓمِينَ(ﷺ)‎بەرزو پیرۆز بیت ‎ژ دایک بوونا پێشەوایێ مرۆڤایەتیێ سەروەرێ مروڤایەتیێ پ...
15/09/2024

۞‏وَمَآاَرْسَلنٰكَ اِلاّ رَحْمَة لِلعٰالٓمِينَ(ﷺ)‎
بەرزو پیرۆز بیت ‎ژ دایک بوونا پێشەوایێ مرۆڤایەتیێ سەروەرێ مروڤایەتیێ پێغەمبەرێ دوماهیێ مـــحمـــد ﷺ

هەولێر ـ مەکتەبی سکرتاریەتئەمڕۆ لە مەکتەبی سکرتاریەت لە لایەن هەڤاڵان کارگێڕانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکرا...
19/08/2024

هەولێر ـ مەکتەبی سکرتاریەت

ئەمڕۆ لە مەکتەبی سکرتاریەت لە لایەن هەڤاڵان کارگێڕانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرا لە لاوی وەرزشوان (بارزان وه ليد صالح) کە بەشداری کردبوو لە پاڵەوانیەتی جیهانی/mster unversti پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتی بەدەستهێناوە و ئێستاش خاوەنی پڕۆ کارت و بوو خاوەنی نازناوی محتریف.

١٩ی٨ی٢٠٢٤
مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)

16/08/2024

کوردی / Kurdi Latini / عربي

بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک بارزانی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم.

پارتی هەر لە ڕۆژی یەکەمی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بارزانیی نەمر ، هەمیشە قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەریی و حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بووە.
پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و ئەمڕۆش بە هۆی سەرکردایەتیی دووربینانە و لێهاتووانەی جەنابی سەرۆک و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی ، پارتیمان یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە. پارتی تاکە ئومێدی خەلکی کوردستانە کە ڕێگە نەدات پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەلکی کوردستان بگرێت. چاوەڕوانین ئەندام و لایەنگرانی پارتی ، بە هەموو گوڕ و تین و دڵسۆزیێکەوە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە، پارتی هێزی یەکەم و پێشەنگی کوردستان بێت ، چونکە سەرکەوتنی پارتی ، سەرکەوتن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستانە.

لە یادی شازدەی ئاب و ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، سڵاو لە دامەزرێنەری پارتی ، بارزانیی مستەفا و سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان.

____

Bi minasebeta 78mîn salvegera damezrandina partiya demokrata Kurdistanê û roja ji dayikbûna Serok û Rêberê nîştimanî cenabê Serok Barzanî, gerimtirîn pîrozbayî pêşkêşî cenabê Serok û tevahiya endam û alîgirên partiya demokrata Kurdistanê, kesûkarên serfiraz yên şehîd û enfalkiriyan, pêşmergeyên qehreman û Kurdistaniyên nîştimanperwer dikim.
Partî her ji roja yekem ya damezrandina xwe de li ser destê Rêberê tevgera azadîxwaz ya Kurd Barzaniyê Nemir, hertim debistana Kurdatî, nîştimanperwerî û hizba tevahiya çînên curbicur yên Kurdistanê bûye.
Partî xwedan dîrokeke pir ji serwerî, fîdakarî û berevanî kirin ji mafên netewî û nîştimanî yên gelê Kurdistanê bûye û îro jî jiber Serkirdatiya hûrbîn û jêhatî ya Cenabê Serok Barzanî û dilsozî û fîdakariya endam û alîgirên xwe, partiya me yek ji mezintirîn û bihêztirîn û bibandortirîn partiye li Kurdistan, Îraq û deverê de û roleke girîng û çalak bo parastina pêgeha destûrî û bidest anîna destkeftin nîştimaniyên xelkê Kurdistanê dilîze. Partî omîda yekane ya xelkê Kurdistanêye ku, rê nade planên lawaz kirina pêgeha herêma Kurdistanê serkeftî bin û berevanîkarekî leheng dibe bo ku pêşiya radest kirina ax û mafên xelkê Kurdistanê bigire.
Li bendêne endam û alîgirên partî bi coş û dilsozî ve beşdarî di prosesa hilbijartinên parlementoya Kurdistanê de bikin bo ku, weke hertim partî hêza yekem û pêşeng ya Kurdistanê be, jiber ku, serkeftina partî serkeftin û pêşkeftin û awedaniya Kurdistanê ye.
Di bîranîna 16ê Tebaxê salvegera damezrandina partî de silav bo rihê damezrênerê partî Bazanî Mistefa û Serkirdeyê hertim dihizir Îdirîs Barzanî û tevahiya şehîdên rêya azadiya Kurdistanê.

____

بمناسبة حلول الذكرى الثامنة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني، والذكرى السنوية لميلاد رئيسنا وزعيمنا الوطني جناب الرئيس بارزاني، أرفع أسمى آيات التهاني والتبريكات إلى سيادته، وإلى عموم أعضاء الحزب وأنصاره، وذوي وعوائل الشهداء والمؤنفلين الأبرار، وإلى البيشمركة البواسل، والكوردستانيين الوطنيين.

لطالما كان الحزب الديمقراطي الكوردستاني، ومنذ اليوم الأول لتأسيسه على يد قائد الحركة التحررية الكوردية البارزاني الخالد، مدرسةً في الكوردايتي والوطنية، إذ جمع واحتضن بين صفوفه كل الشرائح والطبقات المجتمعية ومختلف المكونات في كوردستان.
لقد سطّر الحزب الديمقراطي الكوردستاني تاريخاً حافلاً بالعز والسيادة والفداء في سبيل الدفاع عن الحقوق القومية والوطنية المشروعة لشعب كوردستان، واليوم وبعد كل هذه المسيرة المعطاء، وبفضل القيادة الحكيمة لسيادة الرئيس، وروح الإخلاص والتفاني لدى أعضاء الحزب وجماهيره الواعية، أضحى حزبنا أحد أقوى وأكبر وأكثر الأحزاب تأثيراً في كوردستان والعراق والمنطقة، مضطلعاً بدور محوري ومهم في صون الكيان الدستوري للإقليم وحمايته، وفي تحقيق المنجزات الوطنية لشعبنا.

فالحزب الديمقراطي (البارتي)، بكل ما يمثله من تاريخ ونضال، هو الأمل الأوحد الذي يتشبث به شعب كوردستان، ولن يتوانى عن التصدي لأي مخططات تهدد كيان الإقليم أو تحاول تقويضه وإضعافه، وسيظل حصناً منيعاً في الذود عن أرض كوردستان وحقوق شعبنا. واستمراراً لهذا النهج النضالي، نتطلع إلى أن يشارك أعضاء وأنصار الحزب الديمقراطي الكوردستاني في انتخابات برلمان كوردستان بكل إصرار وعزيمة وحماسة، ليبقى البارتي في موقع الريادة والطليعة والقوة المتصدرة الأولى كما عهدناه دائماً، لأن تفوق الحزب الديمقراطي يعني ضمانة تقدم كوردستان وازدهارها.
في هذه الذكرى العطرة، تحية إجلال وإكبار لمؤسس الحزب، البارزاني الخالد، والقائد طيّب الذكر دائماً إدريس بارزاني، وسائر شهداء درب الحرية، الذين قدموا أرواحهم فداءً لكوردستان.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەبۆ...
16/08/2024

پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم.

دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی 1946ـدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی هەموو هەوڵی نەیار و داگیركارانی كوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان سەركوت و خامۆش بكەن. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە لەدەستی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.

لە حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا جەخت لەوە دەكەمەوە، پارتی بۆ ڕزگاریی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە، بۆ ئەوە دامەزراوە خەڵكی كوردستان سەرفیراز بن و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەردەم پارێزراو و بەهێز بێت. بۆیە دەبێ هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. هەموو لایەك بە دۆست و نەیارانی گەلی كوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە.

مسعود بارزانی
16ی ئابی 2024

ئازاد محەمەد سەعید: خولی نایابی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی ھاتنیسان 15, 2024 ئەمڕۆ دووشەممە١٥ـی نیسانی٢٠٢٤ کۆتا گەڕ ک...
15/04/2024

ئازاد محەمەد سەعید: خولی نایابی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی ھات
نیسان 15, 2024


ئەمڕۆ دووشەممە١٥ـی نیسانی٢٠٢٤ کۆتا گەڕ کە گەری سی یەمین بوو لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 \ 2024 بەڕێوەچوو.

ئازاد محەمەد سەعید، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند : دوای سی گەر لە خولی نایابی کوردستان ئەمرۆ دووشەمە دواین گەری خولەکەبوو زۆر بە شێوەیەکی رێک و پێک لە سەرەتا تاکۆ کۆتا گەر یارییەکان بەرێوەچوون و خولەکە سەرکەتوبوو لە ژێر سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمەش شانازییەکی تری تۆمارکرد.

ئازاد محەمەد سەعید، ئەوەشی گووت: خولی نایابی کوردستان بە بەشداری ١٦ تیپ بەرێوەچوو یارییەکانیش بە شێوەی ھاتن و چوون بوون ئەمەش خۆشی و چێژێکی تری بە خولەکە دابوو، ھیچ گرفتی وا نەھاتووتە پێشمان کە ببێتە مایەی ئەوەی خولی نایابی کوردستان پەک بخات ئەمەش دیوەکی تری سەرکەتنی خولەکەیە.

ھەورەھا ئەو ئەندامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستە روو گووتی : بۆ یەکەمین جارە یانەی ئاکرێ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە خەلات دەکرێت خەلاتەکانیش لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێن پێشکەش بە یەکەم و دووەم و سێیەمی خولی نایابی کوردستان دەکرێت.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەكیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی جەنابی (سەرۆک م...
23/02/2024

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەكیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی جەنابی (سەرۆک مسعود بارزانی)یمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی و خانەوادە و کەسووکار و سەرجەم دۆست و دلسوزانی پارتیمان دەکەین

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو خاتوو (زەكیا مەلا مستەفا بارزانی) بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، سەبووری و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.

21/02/2024

01/02/2024

خولی ”بارزانی نەمر” بازنەی (دهۆك - موسڵ).لە كەشێكی باراناویدا و بە ئامادەبونی هەڤاڵ (ئازاد محمد) كارگێڕی مەكتەبی سكرتاری...
13/01/2024

خولی ”بارزانی نەمر” بازنەی (دهۆك - موسڵ).

لە كەشێكی باراناویدا و بە ئامادەبونی هەڤاڵ (ئازاد محمد) كارگێڕی مەكتەبی سكرتاریەت و بەشێك لە بەرپرسی ناوەندە باڵاكان و كادرانی یەكێتی لاوان، لە بەردەوامی شازدەهەمین خولی بارزانی نەمر، گەڕێكی دیكەی پاڵەوانیەتیەكە لە بازنەی (دهۆك- موسڵ) بەڕێوە چوو، هەردوو هەڵبژاردەی (شێخان× شەنگال) لە یاریەكی بەهێزدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە نێو یاریگای كەلەكچی، لە كۆتایدا هەڵبژرادەی شێخان توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەربكەوێت بەسەر هەڵبژاردەی شەنگال دا، جێی ئاماژەیە لە ڕۆژانی ئایندەدا یاریەكانی دیكەی بازنەی (دهۆك - موسڵ) بەڕێوە دەچێت

مەكتەبی سكرتاریەتی (ی.ل.د.ك)
١٣ ی ١ ی ٢٠٢٤

Address

Arbil
Irbil
454545

Telephone

+9647504690506

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Azad Muhammad said lawan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share