03/07/2020
زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.........
گێڕی CVT چیە ؟ چۆن ئیش دەكات؟ (گێڕی بەردەوام گۆڕاو) (گێڕ قایش/زنجیر)
گێڕی CVT جۆرێكی تایبەتی گێڕ ئۆتۆماتیكە, بەزمانی باوی بازار ناسراوە بەگێڕ قایش/زنجیر وەكو هەموو گێڕەكانی تر بەكاردێت بۆ گواستنەوەی ووزەی بەرهەم هاتووی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بۆ خوولانەوەی درایف شەفت و تایەكان.
پێكهاتەی گێڕی CVT جیاواز لە گێڕكانی تر هیچ جۆرە دیشلیەكی تێدانیە, بەشێوەیەكی سەرەكی لە دوو خلۆكەی(پوولی) تیرە گۆڕاوی خوولاوە پێكدێت و بە قایشێكی شێوە پیتی V پێكەوە گرێدراون, خلۆكەی یەكەم بە بزوێنەر و خلۆكەی دووەم بەدرایف شەفتی تایەكانەوە بەستراوە, هەربۆیە لە كاتی ئیشكردن و ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی زیادبوونی خێرایی خولانەوەی كرانك شەفتی بزوێنەر و زەختی ئۆتۆمبێل قایشی گێڕەكە بەردەوام لەخلۆكەی بزوێنەر تیرەی گەورەتر و لە خلۆكەی دووەم تیرەی بچووكتر دەبێتەوە بەیارمەتی شلەی (هایدرۆلیكی) ناو گێڕی CVT , لە ئەنجامدا خێرایی خولانەوەی تایەكانی ئۆتۆمبێل زیاد دەكات و بەهەمان شێوە ئەم كردارە بەپێچەوانەوە دووبارە دەبێتەوە لە كاتی كەمبوونەوەی خێرایی بزوێنەر.
لایەنی باشی گێڕی CVT
1. نەرم لێخوڕین و ئاسانی گێڕگۆرین (نەهێشتنی تەكانی ئۆتۆمبێل لەكاتی گێرگۆڕین)
2. كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ووزەی بزوێنەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (National Highway Traffic Safety Administration) بەستنی گێڕی CVT دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سەرفی سووتەمەنی بە ڕێژەی لە 6% بۆ ئۆتۆمبێل.
3. كێشی سووكتر و پارچەی كەمتری هەیە بەراورد بەگێڕكانی تر
4. پاراستنی زەبری ئۆتۆمبێل لە خێرایی بەرز
5. خێرا هەڵبژاردنی گێری گونجاو بەتایبەتی لە كاتی سەركەوتنی ئۆتۆمبێل بەسەر گرد و بەرزایی یاخود هەبوونی باری قورسی ئۆتۆمبێل, كە ئەمەش دیاردەیەكی كەمێك گرانە بۆ گێرەكانی تر.
لایەنی لاوازی گێری CVT
1. جۆرێكی نوێ یە لە بازار لە كاتی دروست بوونی گرفت ئاسان نیە چارەسەركردنی.
2. نرخی گرانترە بەراورد بە گێڕكانی تر, هەروەها لەكاتی تێكچوونی زۆرجار واپێویست ئەكات تەواوی گێڕەكە بگۆڕێت
3. گێڕی CVT بەراورد بە گێڕ ئۆتۆماتیكی دیشلی و گێر عادی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك زیاتر پەسەنترە ئەمەش بەهۆی توانای سنورداری قایشی ئەم گێرەوە, كە بەرگەی زەبر و هێزێكی زۆر ناگرێ.
لە كۆتایدا ئەوەی شایانی باسە شلەی هایدرۆلیكی گێڕی CVT جیاوازە لەگێر ئۆتۆماتیكی دیشلی و لەكاتی گۆڕیندا پێویستە هەمان جۆری خۆی تێبكرێتەوە,بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە و گرفت لە گێڕەكە و خراپبوونی.وە هەر كومپانیایەك بە شێواز و تەكنیكی خۆی ئەم جۆرە گێرەی بەرهەم هێناوە ناوی جیاوازی لێناوە ئەمانەی خوارەوە كۆمەڵەیەكن لەوان:
1. نیسان : Xtronic
2. تۆیۆتا و هۆندا:CVTi, eCVT
3. ئۆدی و ڤوڵگسواگن:Multitronic
4. مارسیدس: Autotronic