19/11/2025
چەند رێنماییەک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ چۆنییەتی تۆمارکردنی سیستەمی سۆلەر لە لایەن بەشداربووانی کارەباوە:
1- پێویستە ئەو شوێنەی سیستمی سۆلار دادەنێت، پێوەری كارەباكەی زیرەک بێت و ژمارەی پێوەرە زیرەکەکە لەسەر پسووڵەکەی هەبێت، ئەگەرنا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبا بکات و داوای پێوەری زیرەک بکات.
2- نوێترین پسولەی کارەبا بهێنێت.
3- زانیارییەکانی سیستمی سۆلەرەکەی پێ بێت وەک:
🔹ژمارەی پەناڵ
🔹توانای پەناڵ
🔹توانای ئینڤێرتەر
🔹توانای باتری ئەگەر هەبێت
🔹ژمارەی گۆڕەر و فیدەری گەڕەک، كە لەسەر پلێتێکی شین نوسراوە بە ستوونی محەویلەی گەڕەکەكهوە هەڵواسراوە.
🔹لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS)
4- سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکات بەپێی شوێنەکەی.