Aland for mobile

  • Home
  • Aland for mobile

Aland for mobile Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Aland for mobile, Shopping & retail, Iskan, .

04/06/2020
کۆڕەک تلیکۆم ئینتەرنێتی خۆڕایی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکاتکۆڕەک تلیکۆم: لە ماڵەوە بمێننەوە و ئینتەرنێتی خۆڕاییتان پێدە...
02/04/2020

کۆڕەک تلیکۆم ئینتەرنێتی خۆڕایی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات

کۆڕەک تلیکۆم: لە ماڵەوە بمێننەوە و ئینتەرنێتی خۆڕاییتان پێدەدەین

نوێنەری کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم رایدەگەیێنێت لە ماوەی رابردوودا چەندین ئۆفەریان پێشکەش بە بەکاربەرانیان کردووە و سوودی زۆریشیان لێبینیوە، دەشڵێت: لە رۆژی هەینییەوە کۆڕەک تلیکۆم ئینتەرنێتی خۆڕایی پێشکەش بە بەکاربەرانی دەکات.



ئاراس تووتنچی، نوێنەری کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم لەبارەی ئەو گلەییانەی لەسەر کوالێتی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکرێت، رایگەیاند: "هیچ گلەییەک لەخۆیەوە ناکرێت، وەکو هەموو لایەک دەزانن ئەو تەکنۆلۆژیایەی ئێستا کۆمپانیاکەمان و کۆمپانیاکانی گەیاندن لە عێراق بە شێوەیەکی گشتی کاری پێدەکەن، تەکنۆلۆژیای 3Gیە، ئەو تەکنۆلۆژیایەش بە جۆرێک لە جۆرەکان بە تەکنۆلۆژیایەکی کۆن ئەژماردەکرێت لەچاو ئەو پێشکەوتنەی ئێستا لە جیهاندا هەیە، لە دونیادا خەریکە باسی 5G دەکرێت".



ئاراس تووتنچی، دەڵێت: " 3Gیش سنووری خۆی هەیە، نێت وۆرکی ئێمە وەکو کۆڕەک تلیکۆم ئامادەیە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیایەکەی بکاتە جیلی تازە (4G) تەنها چاوەڕێی مۆڵەتپێدان دەکەین لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەغدا، پێشبینی ئەوە دەکرا لە ساڵی 2020 مۆڵەتەکە بدرێت، بەمەش ئەو کوالێتیەی هەیە باشتردەبێت و بە دڵنیاییەوە خێراییەکەی زیاتر دەبێت".



لەبارەی ئۆفەری تازەی کۆڕەک تلیکۆم بۆ بەکاربەرانی، بە تایبەت لەو بارودۆخەدا کە زیاتر هاونیشتمانییان بەهۆی پابەندیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوەن، نوێنەرەکەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم گوتی: "ئێمە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و دەستپێکردنی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ، دەستمان بە کارکردن کرد بۆ ئەوەی ئۆفەری تایبەت بەو ماوەیە ئامادە بکەین بۆ بەکاربەرانمان، لەسەرەتای راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئۆفەرێکی باشمان پێشکەش بە بەکاربەران کرد کە دەبڵ بەڵانس بوو، بە پڕکردنەوەی هەر کارتێکت بە هەمان نرخی باڵانەسەکە کارتێکی فریت وەردەگرت، ئەگەر لەو ماوە دیاریکراوە هەر کەسێک باڵانسەکەی پڕکردبێتەوە سوودی لەو ئۆفەرە بینیوە".



هەر لەبارەی ئۆفەرەکانی دیکەی کۆڕەک تلیکۆم، ئاراس تووتنچی، گوتی: "ئۆفەرێکی دیکە بریتیبوو لە درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی ئەژماری بەکاربەرانمانمان، بەهۆی ئەوەی کارتەکانی کۆمپانیاکانی مۆبایل ماوەیەکی دیاریکراوی هەیە، ئەگەر بێت و ئەژمارەکەت پڕ نەکەیتەوە هێڵەکەت دەوەستێت، واتە ئەگەر باڵانسیشی تێدامابێت لەکاتی بەسەرچوونی ماوەکەی، هێڵەکەی دەوەستا و نەیدەتوانی پەیوەندی بکات. بەهۆی ئەوەشی هاونیشتمانیان لەو ماوەیە لە ماڵەوە مانەوە و نەدەگەیشتن بەو شوێنانەی کارتی لێیە، بۆیە ئۆفەرێکمان پێشکەشکردن ئەویش درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونەکە بوو بۆ ماوەی 14 رۆژ".



بە گوتەی ئاراس تووتنچی، ئۆفەری تازەیان ئینتەرنێتی خۆڕایی دەبێت و ئاماژە بەوە دەدات، "زیاتر لە بژاردەیەکمان لەبەردەستە، بەڵام هێشتا وردەکارییەکەی لەبەردەستدا نییە تاوەکو باسی بکەم، بەڵام ئۆفەری ئینتەرنێتی خۆڕایی دەبێت بە میکانزمێکی دیاریکراو دەبەخشرێتە بەکاربەرانی، دەستپێکردنی ئۆفەرەکەش لە ئەمڕۆ بۆ بەیانی دەبێت، واتە لە سبەی تێناپەڕێت".

11/05/2019

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مۆبایلی داهاتووی خۆی کە بە "ئایفۆن ١١" ناسراوە و ماوەیەکە دەستکراوە بە دروستکردنی پرۆسێسەری تایبەت بە مۆبایلەکە.
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای "TSMC"ی تایوانی دەستکردووە بە دروستکردنی پرۆسێسەرەکانی مۆبایلەکە کە بە (A13) ناسراوە، بۆ ئەوەی جێگەی پرۆسێسەری "A12 Bionic" بگرێتەوە، کە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەست بە دروستکردنی کراوە.
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی "بیزنس ئینسایدەر" بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوەی ئەپڵ ڕێگە خۆشکردنە بۆ وادەی ئاشکراکردنی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیا ئەمریکییەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەپڵ وادەی ئاشکراکردنی بەرهەمەکانی ناگۆڕێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئاشکراکردنی مۆبایلە نوێیەکەی بکەوێتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە، هەروەک چۆن ساڵی ڕابردوو لە هەمان مانگدا ئاشکرا کراوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، پرۆسێسەرە نوێیەکان ٣ مۆبایلی نوێ لە کۆمپای ئەپڵ دەخەنە کار، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لەمساڵدا بیانخاتە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئایا چاکسازییەکانی ئەپڵ پرۆسێسەری A13 دەگرێتەوە.
پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژی ڕایدەگەیەنن، چاوەرواندەکرێت نرخی مۆبایلی داهاتووی ئەپڵ هەرزانتر بێت، بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی ڕەخنە و گلەییەکی زۆر بوویەوە کاتێک ئایفۆنی جۆری ئێسک و ئێسک ئێسی بە نرخێکی گران خستە بازاڕەوە

17/04/2019
HuaweiMate20Pro
10/03/2019

HuaweiMate20Pro

Address

Iskan

10003

Telephone

+964 750 446 9498

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aland for mobile posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Shop?

Share