Tafseer Press

Tafseer Press تەفسیر دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە ، یەکەم بەرهەمی خۆی لە ساڵی 1995 بڵاوکردۆتەوە

Title : The Family of Ibrahim Author: Dr . Muhammad Mahmud Price: 10000Order NowSend a Message or contact us: +964750818...
05/03/2025

Title : The Family of Ibrahim
Author: Dr . Muhammad Mahmud
Price: 10000
Order Now
Send a Message or contact us: +9647508180865

26/11/2024
15/11/2024
11/11/2024

کتێبی نوێ

تەفسیری زادی
خواناسی لە سوڕەتی (فاتیحە)
نووسینی: کرێـ.ـکار
ـــــــــــــــــــــ
سوره‌تی فاتیحه‌ - كه‌ كلیلی قورئانه‌، كورتكراوه‌ی سه‌رتاپای بابه‌ت و سوره‌ته‌كانه‌، مشتێكه‌ له‌ خه‌رمانی ورد و درشتی په‌یامی خوایی، بگره‌ له‌ هه‌ر باخێک گوڵێک و له‌ هه‌ر دره‌ختێک میوه‌یه‌كی لێ چنراوه‌ - خراوه‌ته‌ به‌ر باس و خواس و لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبوونه‌وه‌، چ له‌ ڕووی زمانه‌وانیی وشه‌كانییه‌وه‌، تا حوكمه‌ فیقهییه‌كانی سووره‌ته‌كه‌ به‌گشتی و ئایه‌ته‌كانی به‌ تایبه‌تی، به‌ سه‌رنجێكی ورد و تێگهی‌شتنێكی قووڵه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ كراوه‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ یه‌كی چه‌مكه‌كانی؛ به‌ دیدێكی كراوه‌ و ئاسۆیه‌كی فراوانه‌وه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ تێگه‌شتنی زانایانی پایه‌به‌رزی پێشین و پاشین، چووینه‌ته‌ خزمه‌تی وشه‌ و ئایه‌ته‌ پیرۆز و گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی؛ خولگه‌ و ته‌وه‌ری سووره‌ته‌كه‌ له‌ «خواناسی»دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بۆیه‌ بابه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری و خوایه‌تی، حاكمییه‌ت و پادشایه‌تی، ڕبووبییه‌ت و ئولوهییه‌ت، ئه‌سما و سیفات و وه‌حدانییه‌ت؛ مهیر و سۆزی ئیلاهی، ڕۆژی په‌سڵان و لێپرسینه‌وه‌ و دادگایی، په‌رستش و ڕێوشوێن و ڕێساكانی، هیدایه‌تی خوایی و جۆره‌كانی و ئاسته‌كانی؛ ڕێگای ڕاست و ناڕاست، هەر هەموویان تیشكیان خراوه‌ته‌ سه‌ر و گه‌نگه‌شه‌ كراون. له‌ كۆتاییشدا چمكێک له‌ به‌هره‌ و سووده‌كانی ئه‌م سوره‌ته‌ مه‌زنه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی «حاكمێتی» و «سه‌لماندنی پێغه‌مبه‌رێتی» کراوەتەوە له‌ به‌ر ڕۆشنایی تیشكی سورەتەکە‌دا.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

10/11/2024

«یاداشتنامەی مامۆستایەک» زنجیرە کتێبێکی پەروەردەییە، لەژێر ڕۆشنایی «پەیامەکانی نوور»دا نووسراون و وەڵامی زۆرێک لەو پرسیارانە دەدەنەوە کە گومان دەخەنە سەر باوەڕ و دینداری و دەبن بە ماخۆلانی مێشک.
بە هۆی ئەوەی زیاتر نەوجەوانان ڕووبەڕووی ئەو شەپۆلە دەبنەوە، خوێندنەوەی و ڕاستتر بڵێین خوێندنی لە لایەن قوتابییانی ئامادەیی و زانکۆوە زۆر گرنگە. ئەم کتێبانە نزیکەی (٤٠) ساڵە بە تورکی هەن و زیاتر لە (١٠٠٠) جار چاپ کراونەتەوە و پتر لە (٢) ملیۆن نوسخەیان لێ فرۆشراوە، ئەوە (١٥) ساڵیشە کراون بە کوردی و بە گشت بەرگەکانییەوە نزیکەی (٣٠) هەزار نووسخەیان لێ فرۆشراوە! کۆمێنتی زۆر لەو خوێنەرانەی بە هەر دوو زمان خوێندوویانەتەوە ئەوەیە کە: "لە کاتی خوێندنەوەیاندا، بە هۆی ئەوەی وەڵامی نزیک بە هەموو ئەو پرسیارانەمی تێدا بوو کە نەمدەوێرا بیانکەم، یان وەڵامێکی وام وەرنەگرتووەتەوە کە تینوێتیم بشکێنێت، وام هەست دەکرد ڕێک بۆ من نووسراوە، بۆیە لە دوای خوێندنەوەیانەوە چیی تر شەیتان و شاگردانی نەیانتوانیوە زەفەرم پێ ببەن."

یاداشتنامەی مامۆستایەک
نووسینی: وەهبی وەققاس ئۆغلوو
وەرگێڕانی: د.زانا ئەحمەد نوور

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

04/11/2024

کتێبی نوێ

بیردۆزی کوانتەم – فەلسەفە و خودا
نووسینی: کانەر تاسلامان
لە ئینگلیزییەوە: ئالاء عەزیز بەرزنجی

«بیردۆزی کوانتەم و فەلسەفە و خودا»، لە نووسینی «کانەر تاسلامان»، کتێبێکە بەدواداچوون بۆ پەیوەندیی نێوان فیزیای کوانتەم و فەلسەفە و خوداناسی دەکات.

نووسەر قووڵ دەبێتەوە لەوەی کە چۆن بیردۆزی کوانتەم دەتوانێت کاریگەریی لەسەر باسە فەلسەفییەکان سەبارەت بە سروشتی واقیع و بوونی خودا هەبێت؟
کتێبەکە باس لە دیاردە کوانتەمییە جۆراوجۆرەکان و کاریگەرییە فەلسەفییەکانیان دەکات، ئامانج لێی پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان تێگەیشتنی زانستی و لێکدانەوە تیۆلۆژییەکانە.

بە ڕای من، ئەم کتێبە شیکارییەکی تێڕامان و بیرکردنەوە بۆ خوێنەرانی ئارەزووی لایەنە فەلسەفی و تیۆلۆژییەکانی تیۆری کوانتەم پێشکەش دەکات.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

31/10/2024
28/10/2024

کتێبی نوێ

کۆمەڵە کتێبی: موحەممەد متوەلی شەعراوی (13 کتێب)
وەرگێڕانی: عوبێد تۆفیق ئەحمەد

ئەم کۆمەڵە کتێبە کە لە سێزدە کتێبی هەڵبژاردە و دەگمەن لە کتێبەکانی زانای پایەبەرزی ئایینی «موحەممەد متوەلی شەعراوی» پێک دێت، هەر یەکەیان کلیلێکە بۆ کردنەوەی دەرگەی تێگەیشتنێکی تەواو و نوێ لە ژین و دین، بە شێوازێکی سادە و زمانێکی ڕەوانیش نووسراون.

ئەم کۆمەڵە بەرهەمە، وەڵامی سەرجەم پرسیارە هەنووکەییەکانی مرۆڤ دەدەنەوە.
لە «ئافرەت لە قورئاندا»وە کە شیکردنەوەیەکی بەپێز و تەواوە بۆ پێگەی ئافرەت (ژن)، تا «بەڵگە ماددییەکان» کە پردێکە لەنێوان زانست و باوەڕدا، لە «حەڵاڵ و حەرام»ـەوە کە ڕێنیشاندەری ژیانی ڕۆژانەیە، تا «موعجیزە گەورەکە» کە دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە نهێنییەکانی گەردوون.

هەر کتێبێک بە جیا گەنجینەیەکی تایبەتە و هەمووشیان پێکەوە ئینسکلۆپیدیایەکی تەواون بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر و تێگەیشتنێکی قووڵتر.

کتێبەکان بە شێوازێکی هونەری و چاپێکی نایاب، لە بۆکسێکی تایبەتدا خراونەتە بەردەستی خوێنەران کە دەکرێت جوانترین دیاری بێت بۆ خۆت و خۆشەویستانت.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

27/10/2024

27/10/2024

تۆفانی نوێ 🔻🌪

کتێبی: دڕک و مێخەک
نووسینی: یەحـ.ــیا سـ.ــینوار
وەرگێڕانی: ڕێدار ئەحمەد

دڕک و مێخەک کاتێک ڕۆمانەکەی یەحـ.ــیا سـ.ــینوار، سەرکردەی دیاری حـ.ــەمـ.ــاس لە غـ.ــەززە و داڕێژەری «تۆفـ.ــانی ئەقـ.ــسا» و بە مەردانە شەهیدبوومان لەبەر دەستدا دەبێت، یەکەم شت سەرنجمان ڕادەکێشێت ناوەڕۆکەکەیەتی کە زیاتر لە نووسەر نزیکمان دەکاتەوە، لێرەوە لە کێشەی نەتەوەکەی و ئەو دوژمنەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و جیهانی دەوروبەری تێ دەگەین.

لەم ڕۆمانەدا چاومان لەسەر شێوازی جوانیناسیی دەق و توانای زمانەوانی و دەوڵەمەندی لە دەربڕیندا دادەخەین، بە زمانێکی سادە لە سەرەتاوە پێمان دەڵێت: ئەمە چیرۆکی من نییە، چیرۆکی هیچ کەسیش نییە بە دیاریکراوی، بەڵکوو چیرۆکی هەموو فەڵەسـ.ــتینییەکە.

ئەم ڕۆمانە یارمەتیی خوێنەر دەدات، نەک تەنیا ئاشنای ڕووداوە مێژووییەکان ببێت، بەڵکوو لە پێشهاتە سیاسییەکانیش تێ بگات، لە چوارچێوەی ئەو ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی کە لە ماوەی ساڵانێکی دوورودرێژ لە پەروەردە و ئامادەکاریدا بنیات نراوە.

ئەم ڕۆمانە وێنەیەکی ئەوتۆمان نیشان دەدات کە بە چاکی لە هۆکاری خۆڕاگریی ئێستای گەلی فەڵەسـ.ــتین تێ بگەین.

بەمزووانە لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
شوێن: سلێمانی، تاسڵوجە

25/10/2024

Address

Erbil/Tafseer Office _ Minara
Irbil
42324

Opening Hours

Monday 09:00 - 21:00

Telephone

+9647508180865

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tafseer Press posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category