04/06/2024
کارەکانی ستافی کۆمپانیای ئەندازکار لە ڤێلاکانی پڕۆژەی قەیوان میرادۆر
برگەی کاری مەنتەلەمە mantolama
۱ـ لەبغکاری (شاپی تورکی بە شێوەی دروست وزن و خێت )
۲ـ بەکارهێنانی کەلەکیمی جۆری ۱٠٥۷ کە ناوە زانستیەکەی Foamtech ە کە لاسقە بۆ ئەوەی فلینەکە لەگەل لەبغەکە قایم بکرێ
۳ـ لێدانی فلینی EPS ی ٥سم دژە سوتان و چڕی کەمتر نەبێت لە ۱٦
٤ـ کونکردنی فلینەکان بە درێل (هێلتی) لە ناوەند و زاویەکانی فلین تا دواتر دەست بە لێدانی فیشە بکرێ
٥ـ لێدانی فیلە هارب ئەویش هەر بە کەلەکیمە ۱٠٥۷ ەکە لێدەدرێ
٦ـ لێدانی کەلەکیمی لەبغ ٤٠٥۷ تا ڕووەکە ساف بکرێ و ڕوویێکی جوا دەربچێ بۆ هەنگاوی دواتری
۷ـ لێدانی مادەیەک کە وەک دژە ئاو بەکاردێ (عزل مائي) کە ئەویش براندی کەلەکیم ٤٥٠٥ بەکارمان هێناوە
۸ـ لێدانی دیکۆرەیتڤ (مەوادە سپییەکە) کە هەنگاوی پێش بۆیاغ دەبێت ئەو هەنگاوە دەبێ بە شێوەیەکی زۆر ئەندازیاری ئەنجام بدرێ نابێت بهێلدرێت لایەر لایەر دروست بێت
کارەکەت بسپێرە بە ستافەکەمان دڵنیابە لە داهاتوو ئاسودە دەبی چونکە لە ڕووی کوالێتی و نرخ باشترین ئۆفەر دەبێت
کۆمپانیای ئەندازکار بۆ سەرپەرشتی پڕۆژەکانتان