13/04/2026
دوێنێ چەند سەرنجێکم نوسی، بە هاوکاری ئێوە ئەڵێم
(زۆرمان بەین نیە ، ڕێ ئەکەوین)
سروشتی دەربەندیخان خوداکردوە و بوەتە ئەمری واقیـــع…
ئێمە لەم پۆستانەدا تیشکمان خستوەتە سەر ناوچە گەشتیاریە بەناو بانگەکانی گوندەکانی دەورو بەری شەمێران هەر لە بان قۆین تا ئیمامی زامن…
ئازیزان هاوشاریان ، خەڵکە دڵسۆز و دڵسافەکەی گوندەکانی دەوروبەر ، من لە سۆنگەی هەستی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزیەوە ئەو بابەتەم شڵەقاند دڵنیابن گەر بۆی بجوڵێین و هەوڵی بۆ بدەین ئەنجامی زۆر باشی ئەبێ…
باوەڕبکەن گرنگترین خاڵ لای من پاک و خاوێنی و مانەوەی ئەو سروشتە جوانەی ئەوێیە تکایە وا مەزانن من نیەتی ترم هەیە هەموو نیەتی من گەشە پێدان و مانەوەی جێگەکەیە .
١- زۆرینەمان هاوڕا بووین لەسەر بابەتی ڕێگری کردن لە چونە ناو دورگەی ئەسپەکان بەڵام هەندێ سەرنج هەیە وەک ئەوەی (نا ، بهێڵن بڕۆن ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی دورگەکە بونەتە هەوێنی زیاتر ناساندنی ناوچەکە ، زۆر ڕاستە بەڵام با کۆمەڵێ خاڵ ڕەچاو بکرێ کە هەموو خواردنێک ڕێگە پێدراو نەبێ پاک کردنەوەی شوێنی گەشتیار ئیجباری بێ….
٢- خاڵی دووەم کە زۆر تایبەتە بەتایبەت بابەتی کارمەندانی پاک کەرەوەی ئۆرانۆسی تیابوو هەمووتان پێتان باش بووە جگە چەند هاوڵاتیەکی بەڕێز و ئازیزی دانیشتوی شەمێران ، من لێرەوە ئەڵێم برایانم خوشکانم کەسایەتیە مەزنەکانی گوندەکانی دەوروبەر سوێن بەخوا ئەم پارە هەم زۆر نیە هەم زۆر گرنگە … نیوەی بۆ ئەو کارمەندانە بێ
٣- خاڵی لاوازی سەرنجەکەی من بوو کە بابەتی ئاڵا بوو(ئەمەی ئێوە زۆر شیاوتر و جوانتر بوو نوسیوتانە … لە ناوەڕاستی شوێنانەی زۆر قەرەباڵخە عامودی زۆر بەرز و ئاڵایەکی زۆر گەورەی کوردستان دابنرێ ، بۆ نمونە وەکو تەختاییەکەی بان قۆین و دورگەی ئەسپەکان ) هەروەها دەیان پێشنیاری جوانتان داناوە وەکو…
* دروستکردنی wc سەفەری ، کە ئەمە زۆر زۆر زەرورە…
*دانانی بلاجکتۆر.
* دابەشکردنی عەلاگەی خۆڵ.
* بۆیاخ کردنی هێڵی جادە .
* دانانی عامود و ڕاکێشانی کارەبا لە سەدەکەوە تاکو مزگەوتەکە بۆ
ئێواران و شەوان
* دروستکردنی سەلەی خۆڵ.
*کڕین و ناشتنی نەمامی جیاواز لەو جێگانەی کە تەختە و بۆ دانیشتن گونجاوە بەلام بێ سێبەرە.
* هەڵدان بۆ کردنەوەی هەردوو ڕێگەی تونێلی سەرەوە و چاک کردن و گونجاوکردنی ڕێگەی کەمپی خوار ژاڵەناو بۆ گەڕانەوەی گەشتیارانی خواروی دەربەندیخان.(ئەم خاڵە ڕائیدی هاتوچۆ برای ئازیزم کاک پشتیوان عابد زۆر بە ڕونی لە پۆستێکدا بە درێژی باسی گرنگی ئەم خاڵەی کردوە)
#ئازیزان هاوڕێیانی دڵسۆزم پێتان سەیر نەبێ و مەڵێن دوو هەفتە خەڵک دێ… ئەو مەسروفانە بەو پارە ناکرێ
وا نیە باوەڕ بکەن بەس ٥ شەمان و جومعان و شەممان یاسای پارە وەرگرتن پەیڕەو بکرێ لە بەهارێکا گەر ٢ بۆ ٣ مانگ خەڵک بێت نزیکی ٣٠ ڕۆژ ئەم کردارە ئەنجام دەدرێ …
ڕۆژێکی وەکو هەینی پێشو زیاد لە ٣ هەزار سەیارەی تیابووە پشتیوان بە خوا هەینی ئایندە زۆرترە …
دوبارە بمبورن گەر قسەکانم بە دڵی ئێوە نەبێ
دوبارە گەر پێشنیارێکتان هەیە بینوسن
برای بچوکتان ئارام زامدار