Erbil Shopping Retail

Erbil Shopping Retail Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Erbil Shopping Retail, Irbil.

سڵاوتان لێبێت خۆشەویستان واریارە تا ئێستا کەسێک کاڵلایەکی نیە بۆ فرۆشتین انشاللە خۆمان ئەگەرێین بەدوای کاڵاکان و ڕێکلام ...
27/10/2015

سڵاوتان لێبێت خۆشەویستان واریارە تا ئێستا کەسێک کاڵلایەکی نیە بۆ فرۆشتین انشاللە خۆمان ئەگەرێین بەدوای کاڵاکان و ڕێکلام کردنیان لە پەیجەکەمان و بەم زوانەش لە وێب سایتێکی تایبەت بە خۆمان هیوادارین سوود لە پەیجەکەمان ببینن ....

پێمان خۆشە ئەو ئازیزانەی مێژوی شاری هەولێر نازانن لێرە بیزانن .....شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه‌، ...
27/10/2015

پێمان خۆشە ئەو ئازیزانەی مێژوی شاری هەولێر نازانن لێرە بیزانن .....
شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه‌، ‌پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه‌ و به‌ دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته‌ باكورى به‌غدا له‌ ناوچه‌یه‌كى به‌ پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه‌ پردێكى په‌رِینه‌وه‌ى گرنگ بوو له‌ نێوان رِۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فه‌رمانرِه‌واییان تێدا كردووه‌.

نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین ناوى (ئه‌ربیل) له‌ نووسینه‌ پیرۆزه‌كانى سۆمه‌رییه‌كاندا وه‌كو (ئۆربلۆم) یاخود (ئۆربیلیۆم) هاتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ده‌قه‌كانى بابلیى و ئاشورییه‌كانیشدا وه‌كو (ئه‌ربائیلۆ). ناوه‌ كوردییه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌ سه‌رده‌مێكى زووه‌وه‌ په‌یدا بووه‌ و ئه‌و ناوه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ قه‌ڵا و مناره‌ . هه‌ر له‌ساڵى ٢٣٠٠ ى پێش زاینیشه‌وه‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره ‌كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه‌،به‌ درێژایى مێژوو هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى كه‌لتوور و بازرگانیى بوو له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌ولێر ناوه‌كۆنه‌ كوردییه‌كه‌ى (ئه‌ربیل) به‌ ماناى شارێك دێت كه‌ خۆرى تێدا په‌رستراوه‌ و ڕووناكى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا دره‌وشاوه‌ته‌وه‌. له‌سه‌ر ڕێگاى دێرینى بازرگانیى نێوان ئه‌وروپا و ئیمپڕاتۆرییه‌تى چینییدا. خۆر ئێستاش جێگایه‌كى گرنگى له‌ ناوه‌ڕاستى ئاڵاى كوردییدا گرتووه‌.
قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار، ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه‌ ئاوه‌دانه‌ و هه‌میشه‌ پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره‌ كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه‌ . ئێستا به‌ هاوكاریى ڕێكخرِاوى یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ له‌ داهاتووشدا ده‌بێته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه‌ .

هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه‌، به‌ ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره‌ شارى عێڕاقه‌ و خێراترین شاره‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه‌ كه‌ به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه‌، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه‌.

فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان :

خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ كوردستان
كوچكردنی زیاتر له‌ ٢١٢٠٠٠ كه‌س له‌ ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان.
كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له‌ ساڵى ٠٠٨ ٢
هه‌ولێر : ١,٣٠٠,٠٠٠ له‌ ساڵى2008
ئةم بابةتة وةركيراوة .........

٣٦ هەزار لە فاملی مۆڵ بازاڕبکە و دیارییەک وەربگرە!Have you received our expensive gifts? then make shopping for 30$ and ...
27/10/2015

٣٦ هەزار لە فاملی مۆڵ بازاڕبکە و دیارییەک وەربگرە!

Have you received our expensive gifts? then make shopping for 30$ and get one

هەر کاڵایەکتان هەیە بۆ فرۆشتن بە وێنە بۆمانی بنێرن لەگەڵ زانیاری لەسەر کاڵاکەو ژمارەی مۆبایل بۆ ئەوەی کڕیار بتوانێ زانیا...
26/10/2015

هەر کاڵایەکتان هەیە بۆ فرۆشتن بە وێنە بۆمانی بنێرن لەگەڵ زانیاری لەسەر کاڵاکەو ژمارەی مۆبایل بۆ ئەوەی کڕیار بتوانێ زانیاری زیاتر وەربگرێت زۆر سوپاستان ئەکەین ....

سەرەتا بەخێر بێن بۆ نێو پەیجەکەمان هەستاوین بە دروستکردنی ئەم پەیجە وەک بازارێک لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە انشاللە لە...
26/10/2015

سەرەتا بەخێر بێن بۆ نێو پەیجەکەمان
هەستاوین بە دروستکردنی ئەم پەیجە وەک بازارێک لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە انشاللە لەم ماوەیە ئەبین بە خاوەن وێبسایتی خۆمان ...
مەبەست لە دروستکردنی وێب سایت و پەیجەکەمان ئەوەیە بتوانین کرین و فرۆشتنی کاڵاکانتانی تێدا ئەنجام بدەین وەکو هاوکارییەک بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
هیوا دارین سوودمەند بن

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Shopping Retail posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share